وڵاتی نه‌مسا به‌رده‌وام هاوسۆزی پرسی كوردانی عێراق بووه. له ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووش‌دا ته‌نها بهپهنادانی ئاواره كورده‌كانی عێراق نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو به‌رده‌وام له ناوچه‌كه بوونی هه‌بووه و هاریكاری مرۆیی پێشكه‌ش كردووه.
له‌وه‌ته‌ی گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی په‌نابه‌رانی كورد بۆ نه‌مسا له ساڵی ١٩٧٦، ره‌وه‌ندی كوردی له‌و وڵاته په‌ره‌سه‌ندن و به‌شداریی كارای به‌خۆوه دی. به‌تایبه‌تیش ڤیه‌ننای پایته‌خت بووه ناوه‌ندێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كوردانی تاراوگه، بۆ ئه‌و كوردانه‌ی به‌ناچاری له دوای وه‌ده‌رنان و چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی سه‌ردام حوسێن (سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی عێراق)ه‌وه خاكی وڵات و نیشتمانیان جێهێشت.
تا ئێسته ڤیه‌ننا گه‌وره‌ترین ره‌وه‌ندی كوردی له وڵاتی نه‌مسا له‌خۆ گرتووه، ژماره‌یه‌كی زۆری تری كوردانیش له شاره‌كانی گراز و لینـز ده‌ژین.
ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كوردانه‌ی له حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئاواره بوون، خوێندنی خۆیان له زانكۆكانی نه‌مسا ته‌واو كردووه. ئێسته‌ش ژماره‌یه‌ك راوێژكار و باڵیۆز و په‌رله‌مانتاریان لێ دروست بووه، به‌مه‌ش ده‌بنه هاوكارێك بۆ بنیاتنانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
نه‌ریت و فه‌رهه‌نگ
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه چالاكییه فه‌رهه‌نگییه‌كانی كوردانی نه‌مسا له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی قوتابیانه‌وه رێك خراون، كه له یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له ئه‌وروپا (KSSE) و كۆمه‌ڵه‌كانی تری قوتابیانی چالاك له نه‌مسا پێك هاتبوون.
تا ئه‌مڕۆ، كه له دوای كه‌وتنی رژێمی به‌عسه‌وه هه‌رێمێكی كوردستانی سه‌قامگیر و سه‌ربه‌خۆ له عێراق بنیات نراوه، وڵاتی نه‌مسا پێشوازی له چالاكییه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی ده‌كات. رێكخراوه كوردییه‌كانی ڤیه‌ننا و سالزبۆرگ و لینـز پشكداریی و هاوكاری فه‌رهه‌نگی و نه‌ریتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. له ساڵرۆژه پیرۆز و گرنگه‌كانیشدا وه‌كو جه‌ژنی (نه‌ورۆز) به‌میوانداری هاووڵاتییانی نه‌مسا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
نمونه‌یه‌كی تر له چالاكی فه‌رهه‌نگی شانۆی (لالش)ه، كه تایبه‌تمه‌نده له بواره‌كانی گه‌یاندنی میوزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی، هه‌روه‌ها گه‌له‌ری كلاینه (گه‌له‌ری بچوك) كه به‌م دواییه گه‌شه‌ی كردووه و بووه‌ته ده‌زگایه‌كی به‌ناوبانگ له ڤیه‌ننا و له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌ك میوزیسیانی كوردی چالاك له نه‌مسا.
هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی (scurdia) له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه كه له شاری گراز ده‌ژی، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی جیهانی دامه‌زرا و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو ره‌وه‌ندی كوردانی ئێزیدی و ره‌وه‌ندی كوردانی مه‌سیحی كوردستانی عێراق له وڵاتی نه‌مسا رێكخراوی ئاینی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
وه‌رزش چالاكییه‌كی تری كوردانی وڵاتی نه‌مسایه، بۆ نمونه یانه‌ی تۆپی پێی (نه‌ورۆز) كه له ساڵی ٢٠٠٧ دامه‌زراوه و توانی له‌مساڵدا نازناوی پاڵه‌وانییه‌تی (كۆمه‌ڵگه‌ی دایۆسیزانی وه‌رزشی) به‌ده‌ست بێنێت.
زمان و لێكۆڵینه‌وه
سه‌ره‌ڕای بوونی قوتابخانه‌یه‌كی فێركردنی زمانی كوردی، كه له ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه دامه‌زراوه و چالاكی خۆشیی بۆ منداڵانی كورد له نه‌مسا رێك ده‌خات. په‌یمانگه‌ی (كوردۆلۆجی)ش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كوردان له ناوه‌ندێكی زانستیدا دامه‌زراوه.
هه‌روه‌ها په‌یمانگه‌ی ڤیه‌ننا له‌وه‌ته‌ی له ساڵی ١٩٩٤ه‌وه دامه‌زراوه بووه‌ته پردێكی به‌یه‌كتری به‌ستنه‌وه‌ی وڵاتی نه‌مسا و كوردستان. په‌یمانگه‌ی ڤیه‌ننا سه‌ره‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب به‌زمانه‌كانی كوردی و ئه‌ڵمانی، كتێبخانه‌یه‌كی گشتی بۆ خوێنه‌رانیش كردووه‌ته‌وه، كه وۆركشۆپی جۆراوجۆریشی تێدا ده‌گێڕدرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه پێش ١٠ ساڵ نووسینگه‌ی رێكخراوی جیهانی (چاك) له ڤیه‌ننا كرایه‌وه، كه تایبه‌تمه‌نده له بواری به‌جیهان ناساندنی تاوانی جینۆسایدی كورد و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالكردنی كوردانی عێراق له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له‌ناوچووی عێراقه‌وه. ئه‌م نووسینگه‌یه چالاكی خۆبه‌خشانه له‌باره‌ی سه‌ركوتكردنی كوردانی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و كۆنفرانسی بۆ ده‌به‌ستێت.
سه‌رچاوه‌كان:
FC Newroz http://www.fcnewroz.com/
Institute for Kurdology Vienna http://www.kurdologie-wien.at/
kleine galerie https://www.vhs.at/1777.html
Kurdish Centre Vienna http://kurdisches-zentrum.at
Lalish Theatre http://www.lalishtheater.org
scurdia http://www.scurdia.at